Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 15:22

داعش له‌ ئامرلی هێرشی کرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

تا ئێستا زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی هه‌ردوولا نه‌زانراون
کوردستان TV
#7 #9
100%

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش  له‌ نێوان حه‌مرین و دوزخورماتوو هێرشیان كرده‌ سه‌ر  میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و شه‌ڕو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی قورس له‌نێوانیاندا ڕوویدا.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كاتژمێر 1ی شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له‌ نێوان گوندی زه‌رگه‌ و ناحیه‌ی ئامرلی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان حه‌مرین و خورماتوو هێرشیان كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و تا به‌ری به‌یانی ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر به‌ چه‌كی جۆراو جۆر له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئاواییه‌كانی (دارا و علی و مه‌نسور) ده‌بیسترا و تا ئێستاش زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی هه‌ردوولا نه‌زانراون.

شیاوی باسه‌ ماوه‌یه‌كه‌ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ زۆر بووه‌ و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر به‌هۆیه‌وه‌ له‌ ناو دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵكی سیڤل بوونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی هه‌ردوو هێزی چه‌كداری حه‌شد و داعش.

له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتربه‌ر و نه‌مانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌دا،ناوچه‌كان بوونه‌ته‌ ساحه‌ی هێزی میلیشیا چه‌كداره‌كان و ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌دا بوونی نه‌ماوه‌و خه‌ڵكانێكی زۆر به‌هۆی ته‌راتێنی حه‌شدی شه‌عبی و داعش و میلیشیاكانی تر ڕوویان له‌ ناوچه‌ ئارامه‌كانی هه‌رێمی كۆردستان كردووه‌ و ئاواره‌ بوون له‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان تا له‌ سایه‌ی ئارامی و چه‌تری پێشمه‌رگه‌دا ژیان ببه‌نه‌ سه‌ر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.