Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 15:31

به‌سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ئه‌نته‌ر میلان ، یۆڤى پێشه‌نگى له‌ڕیزبه‌ندى خول به‌هێزتر کرد

له‌یاریه‌كى زه‌حمه‌تدا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئه‌نته‌رمیلاندا تۆماركرد
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕى 35ى خولى ئیتاڵیا ، ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ ،ئه‌نته‌ر میلان میواندارى یۆڤانتۆسى كرد ، یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دووچارى شكست هات كاتێك به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر دووگۆل یاریه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى یۆڤانتۆس  به‌كۆتا هات . 
گۆله‌كانى ئه‌نته‌ر میلان له‌یاریكه‌ له‌ڕێگاى یاریزانان ، ئیكارى ، بارزالى  یاریزانى یۆڤى گۆلى له‌خۆیانى تۆماركرد له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌نته‌ر میلان ، سێ گۆله‌كه‌ى یۆڤى له‌ڕێگاى یاریزانان  ، دۆگلاس كۆستا ، میلان ، هیگواین تۆمار كرا 

به‌براوه‌بوونى یۆڤانتۆس له‌یاریه‌كه‌ پێشه‌نگى له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ به‌هێزتر كرد  كه‌خاوه‌ن 88 خاڵه‌ ، ئه‌نته‌ر میلان له‌پله‌ى پێنجه‌مى ریزبه‌ندیه‌ به‌ 66 خاڵ 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.