Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 05:21

هیومان رایتس وۆچ: حەشدی شەعبی هەڕەشە لە هۆزە عه‌ره‌به‌کانی مووسل ده‌کات

هیومان رایتس وۆچ، راپۆرتێكی لەبارەی رەوشی عێراق بڵاوکردەوە
کوردستان TV
100%

رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ، راپۆرتێكی لەبارەی رەوشی عێراق بڵاوکردەوەو تێیدا بە بەڵگەوە باس لەوە دەکات کە هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە ناوچەکانی رۆژئاوای مووسڵ رێگری لە گەڕانەوەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە ده‌كه‌ن، کە کەسێکیان لەنێو رێکخراوی داعش دایه‌.

هیومان رایتس وۆچ، راشیگەیاند" حەشدی شەعبی چەندین جار هەڕەشەی لە سەرۆک هۆزەکانی سوونى مه‌زهه‌ب له‌ مووسل کردووەو لەو مانگەشدا چەند بەرپرسێكی حەشدی شەعبی لە قەزای بەعاج کە دەکەوێتە رۆژئاوای مووسڵ، لەگەڵ کۆمەڵێک لە سەرۆک  هۆزو ریشسپییانی ناوچەکە کۆبوونەتەوەو داوایان لێكردووه‌ ئه‌وه‌ى بزانرێت پێشترو ئێستا په‌یوه‌ندى به‌ داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌، پێویسته‌ ناویان به‌ حه‌شدى شه‌عبی بدرێت، تاكو به‌ توندى سزاى بده‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.