Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 05:29

گوللـه‌ بارانکردن بۆ مه‌هدی‌ غه‌راوی‌ ده‌رچووه‌

به‌پێی‌ فه‌رمانه‌كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر موڵك ‌و ماڵی غه‌راویدا ده‌گیرێت
کوردستان TV
100%


به‌هۆی‌ كه‌وتنی‌ موسڵ له ساڵی ‌2014دا، دادگای‌ سه‌ربازی‌ عێراق فه‌رمانی‌ گولله‌ بارانكردنی‌ بۆ فه‌ریق روكن مه‌هدی‌ غه‌راوی‌، فه‌رمانده‌ی‌ پێشووی‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا ده‌ركرد.

به‌ فه‌رمانێك دادگای‌ سه‌ربازی عێراق داوا له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌كات فه‌ریق روكن مه‌هدی‌ غه‌راوی‌، له‌هه‌ر شوێنێك بێت ده‌ستگیر بكات و راده‌ستی‌ دادگای‌ بكات، چونكه‌ فه‌رمانی‌ گولله‌بارانكردنی‌ بۆ ده‌رچو‌وه‌ له‌ كه‌یسی‌ كه‌وتنی‌ موسڵ و كه‌مته‌رخه‌می‌ هه‌بو‌وه‌ له‌ به‌ده‌سته‌وه‌دانی‌ شاره‌كه‌ بۆ چه‌كدارانی‌ داعش له‌2014دا، داواشیكردووه‌ ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵ و پاره‌ی‌ غه‌راویدا بگیرێت.

رێكخراوى تیرۆریستى داعش ساڵی  2014 شارى مووسڵى داگیر كرد، ئه‌وه‌ى جێگاى تێبینى بوو، ئه‌م رێكخراوه‌ تیرۆریسته‌ به‌شێوه‌یه‌ك چووه‌ شاره‌كه‌وه‌ كه‌ سوپاى عێراق هیچ به‌رگرییه‌كى ئه‌وتۆى نه‌كرد، بۆیه‌ له‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراقى دواتر كه‌یسێك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ كرایه‌وه‌، به‌ پێى ئه‌و كه‌یسه‌ نوورى مالیكى كه‌ ئه‌و كات سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق بوو، به‌ كه‌وتنى شاره‌كه‌ تۆمه‌تباره‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.