ئه‌مڕۆ راگه‌یاندنى فه‌رمى میلیشیاى حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن له كه‌ناڵه‌كه‌ى خۆیان ئاشكراى كردووه كه هه‌شت مووشه‌كى بالیستى ئاراسته‌ى شارى جازان له باشوورى رۆژئاواى سعوودیه كراوه و چه‌ند خاڵێكى گرنگى ئابوورى و ستراتیژى كراونه‌ته ئامانج، به‌لام له هه‌مان كاتدا رۆژنامه‌ى "عوكاز"ى سعوودیه رایگه‌یاند، كه ته‌نها چوار مووشه‌كى حووسییه‌كان ئاراسته‌ى شارى جازان كراون و له‌لایه‌ن هێزه‌كانى به‌رگریى ئاسمانى سعوودیه پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
له لایه‌كى تره‌وه راگه‌یاندنى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى له دژى حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن ئاشكراى كردووه، كه دوێنێ هێزه ئاسمانییه‌كانى هاوپه‌یمانان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند شوێنێكى حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن، له‌وانه‌ش وه‌زاره‌تى ناوخۆى میلیشیاى حووسییه‌كان له شارى سه‌نعا كراوه‌ته ئامانج، به بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به زیانه‌كانى بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.