Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 16:29

عه‌لاوی: سه‌دان ملیار دۆلار به‌ هه‌ده‌ر ده‌درێت، که‌چی داواکاریی هاووڵاتیان جێبه‌جێ ناکرێت

له‌دوو رۆژی رابردوو لافاو له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی به‌غدا دروستبوو
کوردستان TV
100%

 

جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق پێی وایه‌ نقومبونی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌، به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌یه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق ره‌خنه‌ی توندی گرت و رایگه‌یاند: نقومبونی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ به‌ باراناو، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی دووباره‌ هه‌یه‌ و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش هۆكاره‌كه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌ست نه‌كردنه‌ به‌ به‌رپرسیارییه‌ت.

عه‌لاوی رایگه‌یاندوه‌: سه‌دان ملیار دۆلار به‌ هه‌ده‌ر ده‌درێت، كه‌چی داواكارییه‌ ساكاره‌كانی هاوڵاتیان جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌وه‌تا هه‌موو ساڵێك چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا و پارێزگاكان به‌ باراناو نقوم ده‌بن و ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌ بۆ نه‌بونی پلان و بونی گه‌نده‌ڵی.

له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردووی بارینی باران، لافاو له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی به‌غدا و زۆربه‌ی پارێزگاكان دروستبوو، ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاو له‌ چه‌ند شه‌قام و ناوچه‌یه‌كدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.