Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 20:26

عه‌بدولا گول خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا کاندید ناکات 

گول: دەمەوێت هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە کەشێکی ئارام بەڕێوە بچێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 28/4/2018 عه‌بدولا گول لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا ئاشکرای کرد، كه‌ خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا کاندید ناکات و هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە کێبڕکێکردنی نێوان گول و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، دەکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا تەمەر قاراموڵائۆغڵو، سەرۆکی (پارتی سەعادەت) لەگەڵ عەبدوڵا گول دیدارێکی ئەنجام دا و هەوڵێکی بۆ ئەوە دەست پێ کرد کە گول ببێتە کاندیدی هاوبەشی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەردۆگان، بەڵام عەبدوڵا گول ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ڕایگەیاند" ئەو هەوڵە جێی ڕێزە، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕێککەوتنێکی بەرفراوان لەنێو لایەنەکان نەکرا، من کاندید نیم“.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو دامەزرێنەری پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی)یە و ئێستاش لەگەڵ مەبدەئی ئاکەپەیە و دەیەوێت هەڵبژاردنەکەی 24/6/2018ی سەرۆکایەتیی تورکیا لە کەشێکی ئارام بەڕێوە بچێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.