وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، به‌غدا هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانەوە گفتوگۆی هەرێم و بەغدا لەم باره‌یه‌وه بەردەوامە.
وتەبێژی حکومەتی بەغدا رایگه‌یاند: گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە نەوتی کەرکووک بەردەوامى هەیە.
سایتی "سۆمەرییەنیوز" لەزارى سەعد حەدیسیەوە بڵاویکردەوە، گفتوگۆ سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە، لەنێوان حکومەتەکانى هەرێم و ناوەند بەردەوامى هەیە.
وتەبێژی حکومەتی بەغدا ئەوەشى خستووەتەڕوو کە حکومەتی فیدراڵى بەغدا دوور نییە لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە نەوتی کەرکووک هەناردە بکات، تا ئەو کاتەى هێڵە کۆنەکانى گواستنەوەى نەوت نۆژەن دەکرێنەوە.
حەدیسى تەئکیدی گوتیشی: له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ که‌رکووک هیچ نه‌وتێک له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی که‌رکووک بۆ ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاکه هه‌نارده نه‌کراوه.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا‌و دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد‌و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه سووتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.