Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 08:09

حەشدی شەعبی رێگا بە بانگەشەی هیچ کاندیدو لیستێکى دوور له‌ خۆیان ناده‌ن

رێگه‌یان له‌ لیستەکەی عه‌بادى و سه‌لیم جبوریش گرتووه‌
کوردستان TV
100%

ماڵپەڕی "ئەلعەرەبی جەدید"، بلاوى كرده‌وه‌ كه‌ چەکدارانی حەشدی شەعبی رێگا بە بانگەشەی هیچ کاندیدو لیستێک لە دەرەوەی هاوپەیمانییەکەی خۆیان، لە پارێزگای دیالە و ناوچه‌كانى تر ناده‌ن و بانگەشەکردن لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگاى دیاله‌ لە لیستە جیاوازەکان بە هاوپەیمانییەکەی حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی عێراقیشەوە، قەدەغە کردووە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەلیم جبوریی سەرۆکی پەرلەمان بەهۆی رێگریی چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە نەیتوانیوە ئاهەنگێک بۆ بانگەشەکردن بۆ لیستەکەی خۆى لە پارێزگاى دیالە ساز بکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.