Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 15:25

محه‌مه‌د خورشید : ده‌نگده‌رانى پارتى له‌که‌رکوک پێگیرى به‌بڕیارى سه‌رووى خۆیان ده‌که‌ن

سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌بادى بۆ كه‌ركوك بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بووه‌
کوردستان TV
100%


محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى 3ى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند ، سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ شارى كه‌ركوك بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بووه‌ بۆ لیسته‌كه‌ى ، له‌پێناو كۆكراوه‌ى ده‌نگ بۆ كاندیدانى  ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌نجامداوه‌ .

له‌باره‌ى ده‌نگه‌كانى پارتى له‌ڕۆژى هه‌ڵبژاردن بۆ كێ ده‌بێت ، پاش ئه‌وه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى كردووه‌ له‌كه‌ركوك كه‌هیچ كاندیدێكى نیه‌ له‌پارێزگاكه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌هۆی داگیر كراوى شارى كه‌ركوك  ،
 محه‌مه‌د خورشید  ڕایگه‌یاند : ده‌نگ ده‌رانى پارتى له‌سنورى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى پێگیرى به‌بڕیارى سه‌رووى خۆیان ده‌كه‌ن ، بڕیارمان نه‌داوه‌ ده‌نگمان بۆ كامه‌ لایه‌ن ده‌بێت ،چونكه‌ كه‌ركوك داگیركراوه‌ ، ئارامێ تێیدا به‌رقه‌رار نیه‌ ، هێزى سه‌ربازى به‌ڕێوه‌به‌رى  پارێزگای كه‌ركوكه‌ ، وه‌سه‌ركردایه‌تى پارتى بڕیارى چى بێت پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ى 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.