رۆژی 24- 4- 2018 له‌مه‌راسیمێكدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌رئاستی جیهان به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی گشتی خۆی له هه‌ولێر دانا، چاودێرانی سیاسی هه‌رێمی كوردستانیش پێیان وایه دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و كونسولخانه‌یه له‌هه‌ولێر له كاتی ئێستادا مه‌غزاو ده‌لاله‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و پاڵپشتێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
د. محه‌مه‌د بازیانی: قورسایی هه‌رێمی كوردستان له موعاده‌له سیاسییه‌كان گه‌وره‌یه
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته د. محه‌مه‌د بازیانی، سه‌رۆكی بزاڤی چاكسازی به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان راگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كونسولخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی جیهان له هه‌ولێر مه‌غزاو ده‌لاله‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و ئه‌وه‌شمان پێ ده‌ڵی كه قورسایی هه‌رێمی كوردستان له موعاده‌له سیاسییه‌كان گه‌وره‌یه‌و له داهاتووشدا گه‌وره‌تریش ده‌بێ و ئه‌مه‌ش ده‌لیله له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆزی كورد داهاتوویه‌كی باشی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها گوتی: به ته‌سه‌وری من ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ هه‌ژموونی ئێران له‌ناوچه‌كه كه‌مبكاته‌وه، هه‌ژموونی ئێرانییه‌كانیش كه‌م ناكرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بایه‌خی زیاتر به كورد‌و هه‌رێمی كوردستان نه‌دات.
گوتیشی: یه‌كێكی دیكه له خاڵه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان پێگه‌ی گه‌وره‌ی له نێو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه به حوكمی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانی سروشتی و گیانفیدایی پێشمه‌رگه‌ش له رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه.
بازیانی ده‌شڵێ: ده‌توانم بڵێم موعاده‌له‌ی سیاسیش له واقیعی عێراقدا كورد ده‌یگۆڕێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و گرنگی پێدانه زۆره هه‌یه به هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به مه‌رجێك سیاسه‌تمه‌دارانی كورد بتوانن مامه‌ڵه‌ی جددی بكه‌ن دووركه‌ونه‌وه له سۆزداری، به بۆچوونی منیش دوای ئه‌وه شتی گه‌وره ده‌كرێت كه ئێمه ناو ماڵی خۆمان یه‌ك بخه‌ین و ته‌نازول بۆ یه‌كتر بكه‌ین ، ئه‌وه‌ش به دروستبوونی ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد ده‌بێت و هیواو ئاواته‌كانی ئێمه له‌دوای ریفراندۆم به‌دی دێت .
د. محه‌مه‌د ئیحسان: پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم
هاوكات هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه د. محه‌مه‌د ئیحسان، چاودێری سیاسی به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان راگه‌یاند: له‌م قۆناغه‌ی كه ئه‌مریكا تیایدا ده‌ژیت و له‌م عێراقه‌ی كه عێراق تیایدا ده‌ژیت و له‌م بار‌و دۆخه‌ش كه هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت و له‌م سیستمه ئیقلیمیه‌ی كه ئێستا له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌مریكا هه‌ستێت به دانانی به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی خۆی له سه‌ر ئاستی جیهان له هه‌رێمی كوردستان، پاڵپشتێكی زۆر زۆر گه‌وره‌یه بۆ كوردستان، دانانی به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له جیهان له كوردستان و له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ، واته من ئه‌م جێگایه به گرینگ و به بایه‌خ ده‌بینم ، واته من ئه‌م جێگایه به ئه‌مین و ئه‌مان ده‌بینم ئه‌و جێگایه‌ش هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌باره‌ت به ته‌وقیتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و كونسوڵخانه‌یه‌ش دیسانه‌وه لایه‌نێكی تری هه‌یه كه ئه‌ویش پاڵپشتییه بۆ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه ده‌ر ده‌خات كه ئێمه وه‌ك ئه‌مریكا پاڵپشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانین ، وه‌ك خۆشتان ئاگادارن كه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
گوتیشی: ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانتوانی دانانی به‌ردی بناغه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌یان بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان یا بۆ 6 مانگی تر دوابخه‌ن، به‌ڵام له‌و ته‌وقیته‌دا ئه‌مه‌یان كرد و ئه‌و ته‌وقیته‌یان هه‌ڵبژارد كه ئه‌وه‌ش دیسانه‌وه پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌وه مه‌سجێكی تره كه هێزی ئیقلیمی ده‌ڵێن: ئێمه كاره‌كانمان له ناو كونسوڵخانه‌كانمان به شێوازێكی دیبلۆماسی ده‌كه‌ین ،ئێمه كاری هه‌واڵگری ناكه‌ین و وه‌ك مشك و پشیله ته‌راتێن ناكه‌ین به‌ڵك و ئێمه كارێكی روون له كوردستان ده‌كه‌ین.
دۆگلاس سیلیمان: هه‌ولێر له‌ژێر سێبه‌ری چیاكاندا ناوچه‌یه‌كی ئارامی سنووره‌كه‌یه
له كاتی مه‌راسیمه‌كه‌شدا دۆگلاس سیلیمان، باڵێوزی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر له‌ژێر سێبه‌ری چیاكان كه‌ناوچه‌یه‌كی ئارامی سنووره‌كه‌یه به‌ردی بناغه‌ی گشتی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا داده‌نێین .
هه‌روه‌ها گوتی : ده‌مانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان به به‌هێزی ببینین ، من زۆر به‌كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی پێی خۆشحاڵم ، دانانی پڕۆژه‌كه‌مان له‌هه‌ولێر بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستانه به‌ئاینده‌یه‌كی گه‌شه‌وه.
گوتیشی: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان باشه و به‌هێزتری ده‌كه‌ین ، ئه‌و په‌یوه‌ندیه تازه نییه له‌گه‌ل كوردستان ، كاری هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ سوودمه‌ندی هه‌ردوولا.
رۆژی 24 4-2018 له‌مه‌ڕاسیمێكدا به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و دۆگلاس سیلیمان، باڵێوزی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكایان له‌هه‌ولێردانا.
كۆنسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر 600 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت و به 4 ساڵ له‌سه‌ر رووبه‌ری 200 هه‌زار مه‌تر دووجا له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - شه‌قڵاوه دروستده‌كرێت. كۆمپانیایEYP ئه‌لبانی كه باره‌گاكه‌ی له نیویۆركه، سه‌رپه‌رشتی كاری ته‌لارسازی باڵه‌خانه‌كه ده‌كات .
راپۆرت: ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.