وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای پێشوازیی له هه‌وڵ و كرداره‌كانی رێبه‌رانی هه‌ردوو كۆریای باكوور و باشوور بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان نێوانیان، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه سووره كه ئه‌مریكا شایسته‌یی و پێگه‌ی ئه‌وه‌ی نییه نێوه‌ندگیریی نێوان ئه‌م دوو وڵاته بكات.
به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه وه‌رزی نوێ و مێژوویی نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا ده‌بێت هۆشیارانه و به‌شێوه‌یه‌كی دوولایه‌نه و به‌بێ ده‌ستوه‌ردان و وروژاندنی وڵاتانی دوور له ناوچه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای ره‌خنه‌گرتن له رێكاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر رێكهونته ئه‌تۆمییه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی زلهێز، وتیشی كه ئه‌مریكا شایسته‌یی ئه‌وه‌ی نییه تا نێوه‌ندگیریی نێوان وڵاتان بكات.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.