Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:27

قوباد تاڵه‌بانی بۆ به‌رهه‌م ساڵح: هه‌تا پاره‌ هه‌بوو له‌ناو یه‌کێتیدا بووی

ئه‌و كه‌سانه‌ بێویژدانن و گه‌له‌كۆمه‌كێ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

قوباد تاڵه‌بانی هێرشی كرده‌ سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و رایده‌گه‌ێنێ، هه‌تا پاره‌ هه‌بوو له‌ناو یه‌كێتیدا بوو، كه‌ پاره‌ نه‌ما جیابووه‌وه‌و ئێستاش باسی حوكمڕانی و كه‌موكوڕی ده‌كات.

قوباد تاڵه‌بانی، له‌ چوارچێوی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان رایگه‌یاند: كه‌سانێك هه‌ن هه‌تا پاره‌ هه‌بوو له‌ناو یه‌كێتیدا بوو، كه‌ پاره‌ نه‌ما جیابووه‌وه‌و ئێستاش باسی حوكمڕانی و كه‌موكوڕی ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌(به‌رهه‌م ساڵح) دوو جار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جارێك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی عَیراق بووه‌و ساڵانێكیش جێگری سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی بووه‌، بۆ له‌و كاتانه‌دا نه‌یتوانی چاكسازی بكات، بۆ ئێستا باسی چاكسازی ده‌كات.

قوباد تاڵه‌بانی گوتیشی:  ئه‌و كه‌سانه‌ بێویژدانن و گه‌له‌كۆمه‌كێ به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.