Erbil 14°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 12:38

گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی بازرگانی به‌لجیکی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد

به‌لجیكا پرۆتۆكۆلی هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژۆ كردووه‌.
کوردستان TV
#7
100%

له‌ چوارچێوه‌ی پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌ گه‌ل هه‌رێمی فلانده‌زی وڵاتی به‌لجیكا و له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران فلانده‌رز شاندێكی ژووری بازرگانی به‌لجیكی VOKA سه‌ردانی هه‌رێمی كورستانیان كرد و له‌ گه‌ل وه‌زاره‌تی بازرگانی و ژووری بازرگانی كوردستان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ ژووری بازرگانی به‌لجیكا VOKA مه‌زنترین دامه‌زراوه‌ی بازرگانی و ئابووریه‌ له‌ به‌لجیكا و له‌ زیاتر له‌ 18 هه‌زار كۆمپانیا پێك دێت.

 له‌م باره‌شه‌وه‌ "دلاوه‌ر ئاژگه‌یی" نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی به‌نێوده‌وله‌تی كردنی كۆمپانیاكانی كوردستان له‌ ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی فلانده‌رز بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ پێدانی مه‌شق و راهێنان به‌ كۆمپانیا بچووك و مامناوه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكردووه‌ و له‌ ئایه‌نده‌یه‌كی نزیكدا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێ كردن.

راشیگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌شدا شاندێكی كۆمپانیا به‌لجیكایه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: پێشتر به‌لجیكا به‌ ناردنی یارمه‌تی سه‌ربازی و پشتیوانی ئاسمانی و پێدانی مه‌شق و راهێنان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كان له‌ به‌لجیكا هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ و پرۆتۆكۆلی هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژۆ كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.