Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:19

له‌که‌رکوک : داعش ته‌رمى هاوڵاتیه‌ک به‌سه‌ر بڕدراوى فڕێده‌دات

چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له‌باشوورى ڕۆژئاوایی كه‌ركوك فڕێندرابوو
کوردستان TV
100%


ته‌رمى هاوڵاتیه‌كى مه‌ده‌نى له‌كه‌ركوك فڕێده‌درێت ناوبراو دانیشتوى گوندى تویمی سه‌ر به‌ناحیه‌ى ڕیازه‌ ،دوای چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له‌باشوورى ڕۆژئاوایی كه‌ركوك  ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌ڕفێندرێت به‌ره‌و شوێنى نادیار له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ ، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ى له‌ڕفاندنى هاوڵاتیه‌ مه‌ده‌نیه‌كه‌ به‌سه‌ر بڕدراوى ته‌رمه‌كه‌ى فڕێده‌درێت 

هێزه‌ ئه‌منیيه‌كانى عێراق له‌ پارێزگاى كه‌ركوك شه‌وى رابردوو ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و ته‌رمه‌دا گرت كه‌پاش ئه‌وه‌ى له‌شه‌قام فڕێدراوه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ ، ته‌رمه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ پزیشكى دادى نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى كه‌ركوك . 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.