Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:21

له‌ئاهه‌نگێکى ده‌رچووانى قوتابیانى تورکمان له‌که‌رکوک ئه‌رشه‌د ساڵحى ده‌کرێته‌ ده‌ره‌وه‌

ویستویه‌تى ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌كار بهێنێت بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى له‌شارى كه‌ركوك قوتابیانى توركمان له‌ئاهه‌نگى ده‌رچوونیان له‌كۆلێژ و له‌به‌شى زمانى توركى ، له‌هۆڵى فینیسیا ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌ قوتابیان به‌مه‌به‌ستى ده‌رچوونیان و ته‌واو كردنى كۆلێژ ئاهه‌نگیان گێڕاوه‌ ، له‌و كاته‌دا ئه‌رشه‌د سالحى و ژماره‌یه‌ك له‌كاندیدانى لیسته‌كه‌ى به‌هه‌ڵیان زانیوه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ بۆ بانگه‌شه‌ى لیسته‌كه‌یان به‌كاربهێنن و سه‌ردانى هۆڵه‌كه‌یان كردووه‌ ، دواتر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك قوتابی توركمان ڕێگرى له‌ئه‌رشه‌د سالحى ده‌كرێت به‌شدارى ئاهه‌نگه‌كه‌ بكات و ئه‌م هه‌ڵه‌ بقۆزێته‌وه‌ بۆ بانگه‌شه‌ى لیسته‌كه‌ى و ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌ى هۆڵ 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.