Erbil 29°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:25

مارادۆنا له‌ئه‌رکى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌یه‌کى ئیماراتى ده‌رکرا

به‌هۆى نه‌په‌ڕینه‌وه‌ى یانه‌كه‌ بۆ خولى نایاب مارادۆنا دورخراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌ستێره‌ى پێشووى ئه‌رژه‌نتینى مارادۆنا دوای ئه‌وه‌ى له‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌كى ئیماراتدا ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى فجیره‌ى ئیماراتى پێدرا ، له‌پێناو سود بینین له‌تواناكانى ئه‌ستێره‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ كارگێرى یانه‌ ئیماراتیه‌كه‌ ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌یان خسته‌ به‌رده‌م مارادۆنا به‌ئامانجى یانه‌كه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌وه‌ بپه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خولى پله‌ نایاب ، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌نجامه‌كانى له‌یاریه‌كانى خولدا یانه‌كه‌ نه‌یتوانى ڕێژه‌یه‌كى باش خاڵ كۆبكاته‌وه‌ تا  بپه‌ڕێته‌وه‌ خولى پله‌نایاب ، یانه‌كه‌ به‌فه‌رمى له‌پله‌یه‌كدا مایه‌وه‌ و ئامانجه‌كه‌ى نه‌هاته‌دى  ، بۆیه‌ له‌بڕیارێكى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ ئیماراتیه‌كه‌ مارادۆنا له‌كارى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى فیجره‌ى ئیماراتى دورخرایه‌وه‌ 

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.