فازل حاجی، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه: مه‌فره‌زه‌كانمان توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێڵهدا بگرن كه ده‌ست كاری تابلۆكه‌ی كردبوو نووسیبووی بای بای نێرگه‌له.
هه‌روه‌ها گوتی: تیمه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ چاودێری ئۆتۆمبێلێكی ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستكاری تابلۆكه‌ی كردووه‌و نووسیویه‌تی ره‌قه‌م مه‌شغول.
گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر گوتیشی: به‌به‌رده‌وامی مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆ ئه‌و ئۆتۆمبیلانه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه ده‌ستكاری تابلۆكانیان ده‌كرێت و كاردانه‌وه‌ی یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌كرێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.