پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە رووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر رێگای سلێمانی ـ وارماوا 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 کەسی تریش برینداربوون.
راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، رووداوەکە لە نزیک گوندی میرەدێ لە نێوان تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان دەبڵ پیک ئاب-دا روویداوە، بەهۆیەوە شۆفێر و چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها ئاشکرایکردووە، لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسەوە شۆفێری تانکەرەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
بریندارەکانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن و تەرمی قوربانییەکانیش رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا.
له‌لایه‌كى تره‌وه هەر ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی تری هاتوچۆوە لەسەر رێگەی دەربەندیخان ـ سلێمانی 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 4 کەسیش برینداربوون.
له لایه‌كى تریشه‌وه له سه‌ر رێگه‌ی شه‌ست مه‌تری شاری هه‌ولێر به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه 5 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
روداوه‌كه كاتژمێر دووی شه‌وی رابردوو له نزیك پردی شۆڕش له شه‌قامی شه‌ست مه‌تری له نزیك مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات رویداوه، كه تۆتۆمبیلهكه خۆی به لێواری پرده‌كه‌دا داوه و بهۆهۆیهوه 2 گه‌نج و 2 ژن و منداڵێك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.