كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى 29 وڵاتی ئەندام لەناتۆ لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەدەچێت.
وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له وڵاتانى ھۆڵەندا، به‌لجیکا و لیتوانیا، رایانگه‌یاند، كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له راهێنان به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە لەمیانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسیدا، لەوه‌ڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24 کە ئاراستەی ھەر سێ وەزیری دەرەوەی ھۆڵەندا، بەلجیکا و لیتوانیا كرا، کە ئاخۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ھێزەکانی ھۆڵەندا، بەلجیکا ولیتوانیا بەردەوام دەبن لە راھێنانی ھێزی پێشمەرگە، لەوه‌ڵامدا وەزیرانی دەرەوەی ھەر سێ وڵات، کە ئەندامن لە ناتۆ و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپاتییانکردەوە، کە ئەوان له‌م رووه‌وه بەردەوام دەبن، چونکە گرنگە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ھێزەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.