Erbil 33°C دووشەممە 15 تەمووز 08:31

عەبدوڵا گول: سبه‌ی بڕیارى کۆتایی له‌باره‌ى خۆکاندیدکردنم بۆ سه‌رۆک کۆمار ده‌ده‌م

له‌وانه‌یه‌ گول ركابه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌ردۆغان بێت
کوردستان TV
100%

عەبدوڵا گول، سه‌رۆك كۆمارى پێشووى توركیا، رایگه‌یاند، سبه‌ی شه‌ممه‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر بابه‌تى خۆ كاندیدكردنى بۆ سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته‌، ئه‌نجام ده‌دات و بڕیارى خۆى ئاشكراده‌كات.

له‌دواى نوێژى هه‌ینى ئه‌مڕۆ عەبدوڵا گول، 11یه‌مین سه‌رۆك كۆمارى توركیا، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان، وتى" بەیانی هەموو لایەکتان بانگ دەکەم، بیر لە چی دەکەمەوە، بە تەمای چیم، ئەو بابەتانە سبەی بە وردی بۆتانی باس دەکەم. دەبێت ئێوەش رێز لە بڕیارەکانم بگرن".

وتیشى"هەڵبژاردن هەموو کات سوپرایزی هەبووە. دەمەقاڵی هەبووە، جۆش و خرۆشی هەبووە، ئەوانە بەشێکن لە هەڵبژاردن ناتوانین لێیان رابکەین، جا گەر بابەتێک لە بارەی داهاتووی نیشتیمانەوە بێت بە دڵنیاییەوە دەبێتە جێگای دڵەڕاوکێی و نیگەرانی". 

بڕیاره‌ 24ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌، بۆ سه‌رۆك كۆمارى توركیا به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ ئێستادا ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌، گول وه‌ك ركابه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌ردۆغان كاندید بێت له‌و هه‌ڵبژاردنه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.