Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:31

باران بارینی به‌ لێزمە به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌رزترین و نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت
باران بارینی به‌ لێزمە به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای پێشبینیکراوی 24 کاتژمێری داهاتووی هه‌رێمی کوردستانی  بڵاوكرده‌وه‌ .

به‌ پێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رۆژانی هەینی و شەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ باران بارینی به‌ لێزمە لە زۆربەی کاتەکاندا.

هه‌ر به‌پێی پێشبینیه‌كانی کەشناسی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ـی 4ـی 2018 به‌رزترین و نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

لە هەولێر نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو 15 پلەی سیلیزی دەبێت و بەرزترین پلەش 24 پلە دەبێت، خێرایی با 5 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت و مەودای بینین 7 بۆ  9 کیلۆمەتر دەبێت.

لە سلێمانی نزمترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت و بەرزترین پلەش 23 پلە دەبێت، خێرایی با لەنێوان 5  بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت و مەودای بینین 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت.

لە دهۆک ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ باران بارینی به‌ لێزمە لە زۆربەی کاتەکاندا، بەرزترین پەلەی گەرما 15 پلەی سیلزی دەبێت و بەرزترین پلە 24 پلەی سیلیزی دەبێت، خێرایی با 5 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت و مەودای بینین 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت.

لە کەرکووکیش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ باران بارینی به‌ لێزمە لە زۆربەی کاتەکاندا، نزمترین پلەی گەرما لە کەرکووک 17 پلەیە و بەرزترین پلەش 25 پلە دەبێت.


هه‌روه‌ها کەشوهەوای پێشبینی کراویش بۆ سبەی شەممە 28ـی 4ـی 2018، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو له‌ هەولێر 12 پلەیە و بەرزترین 23 پلەیە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینی به‌ لێزمە لەکات و شوێنە جیاوازەکاندا.
 
نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو له‌ سلێمانی 13 و بەرزترین 22 پلەیە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینی به‌ لێزمە لەکات و شوێنە جیاوازەکاندا.

نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو له‌ دهۆک 12 پلەیە و بەرزترین 23 پلەیە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینی به‌ لێزمە لەکات و شوێنە جیاوازەکاندا.
 
نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو له‌ کەرکووک 13 پلەیە و بەرزترین 24 پلەیە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینی به‌ لێزمە لەکات و شوێنە جیاوازەکاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.