دوای ئەوەی، سەرۆکی لیستی (نەسڕ) لە بادینان بۆ هەندێک میدیاکان رایگەیاند، کە چەند ئەندامێکیان دەستگیر کراون و پارتی هەڕەشەیان لێدەکات، سهرچاوهیهكی ئهمنی له پارێزگای دهۆك ئهم ههواڵه رهتدهكاتهوه كهس نهگیراوه كهسیش رێگری لێنهكراوه.
سەرچاوەیەکی ئهمنی له پارێزگای دهۆك راگەیاند: ئەو قسانە هیچ بنەمایەکی نییە و ئەسڵ و ئەساسی نییە، ئەو کەسانە و ناسر بەگ کەسێکی ناسراون و دەزانرێت کێن و پێشتر چی بوون و ناسڕ بەگیش چەند حزبی کردووە.
لای خۆشیهوه ئیدریس ئەحمەد هەركی سەرۆكی لیژنەی تەناهیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك راگەیاند، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكەینەوە كە باس لە هەڕەشەكردن لە كاندیدانی عەبادی دەكات لەلایەن دەزگا تەناهییەكانی دهۆك و تا ئێستا هەڕەشە لە هیچ كاندید و لیستێك لە سنووری پارێزگای دهۆك نەكراوە.
سەرۆكی لیژنەی تەناهیی گوتیشی: ئێمە وەك لیژنەی تەناهیی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە كە باس لە بوونی هەڕەشە دەكات بۆ سەر كاندیدی لیستی نەسر و تا ئێستا هیچ سكاڵایەك لەلایەن ئەو كاندیدانەوە تۆمار نەكراوە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە شەوی ڕابردوو كاندیدانی لیستەكەی عەبادی ڕایانگەیاندبوو كە هەڕەشەیان لێ كراوە و بارەگاكانیان لە دهۆك داخراوە، بەڵام سەرلەبەری ئەوە رەت كرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.