ھونه‌رمه‌ند (كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) به‌رھه‌مێكی نوێی به ناوی (دایه) ئاماده‌كردووه به‌م زووانه بڵاوده‌كاته‌وه.
ھونه‌رمه‌ند (كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) ده‌ڵێت: ئه‌م گۆرانییه‌م به ناوی (دایه)یه پێشكه‌ش ده‌كه‌م به دایكی شیرینم و ته‌واوی دایكانی جیھان و دایكه جگه‌ر سوتاوه‌كانی پێشمه‌رگه و ده‌مه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌و گۆرانیه تازه‌یه‌مدا خۆشه‌ویستی خۆم بۆ دایكم دووپات بكمه‌وه و بڵێم ھیچ شتێك له دنیا به قه‌د دایك پیرۆز نیه و دابڕینیش له‌و زاته كۆتایی ھێنانه به ماناكانی خۆشه‌ویستی له ژیان، چونكه ھیچ كه‌سێك ناتوانێت به قه‌د دایك ڕاستگۆبێت له خۆشه‌ویستیدا.
شایانی باسه ئه‌م گۆرانیه به ھاوكاری ستافێكی خوێن گه‌رم ھاتووه‌ته به‌رھه‌م و، تێكستی گۆرانیه‌كه (بڵند خۆشناو) نووسیویه‌تی، دابه‌شكردنی موزیكیش ھۆگر سه‌عیده و له وێنه‌گرتنی (زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د)ـه نیاز وایه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاوبكرێته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.