به پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێ له كاتی سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ شاری هه‌ولێر و به‌شداریكردنی له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كان له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م چوونه‌ته نێو هۆڵه‌كه‌و له هه‌مانكاتیشدا هۆڵه‌كه كراوه‌ته نیوه‌و به پۆسته‌ر پڕكراوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رپه‌رشتیارانی هۆڵه‌كه چه‌ند جووتیارێكی كوردی‌یان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بردۆته نێو هۆڵه‌كه.
هاوكات رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی له راپۆرتێكیدا بلاویكردۆته‌وه و نووسیویه‌تی : حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا به ته‌نها له شاری سلێمانی ده كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست دێنێ، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رمی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه.
هه‌روه‌ها حاكم شێخ له‌تیف مسته‌فا ، په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ره‌خنه له‌و شێوازه‌ی پێشوازییه ده‌گرێت كه دوێنێ له سلێمانی بۆ عه‌بادی رێكخرابوو، پێی وایه ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون پێشبڕكێیان بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببن به یه‌كه‌م جاشی نوێ.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.