Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:40

به‌بڕیارى هاتوچۆى هه‌ولێر تاسه‌ کۆنکرێتییه‌که‌ى سه‌ر رێگه‌ى هه‌ولێر – که‌سنه‌زان لاده‌برێت

تاسه‌ كۆنكرێتیه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ره‌تاى ده‌روازه‌ى گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ
کوردستان TV
100%


فازڵ حاجى ووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى  هه‌ولێر له‌په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، دوای ڕاوێژو پرسمان له‌گه‌ل شاره‌وانى هه‌ولێر بریارماندا به‌لابردنى  تاسه‌ كۆنكرێتیه‌كه‌ى شه‌قامى كه‌سنه‌زان كه‌ده‌كه‌وێته‌ سه‌ره‌تای  ده‌روازه‌ى گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ ، ئه‌مه‌ش له‌پێناو كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌و جه‌نجاڵى و قه‌ڕه‌باڵغیه‌یه‌ كه‌له‌شه‌قامه‌كه‌دا به‌هۆى ئه‌و تاسه‌یه‌وه‌ دروست بووه‌ ، بۆیه‌ بڕیار درا به‌لابردنى له‌پێناو كارئاسانى بۆ شوفێران تا بێ گرفت له‌شه‌قامه‌كان هاتوچۆی تێدابكه‌ن ، وه‌هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كیش دروست نه‌بێ له‌هاتووچۆدا
له‌كۆتادا ووته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت بریار وایه‌ كه‌له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌م كاره‌  ئه‌نجام بدرێت بۆئاگاداری شوفیرانی به‌رێزمان  ، وه‌هاوكاریكردنمان له‌كاتی هه‌ڵگرتنی تاسه‌كه‌ كه‌له‌وانه‌یه‌ هه‌ندیك كیشه‌ بۆهاتووچۆیان دروست بكات
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.