وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاویكرده‌وه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی گرنتیكاری قۆناغی ئاستانا توركیا، رووسیا و ئێران رۆژی شه‌ممه له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا كۆده‌بنه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، رۆژی ٢٨ی نیسان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هاوتا رووسییه‌كه‌ی، سێرگی لاڤرۆڤ و هاوتا ئێرانیییه‌كه‌ی، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له مۆسكۆ كۆده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه : له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی هاریكارییه‌كانی نێو میكانیزمی ئاستانا تاوتوێده‌كرێن و تیشك ده‌خرێته‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌كرێت له‌مه‌ودوا بهاوێژرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.