دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو پۆلیسی هه‌ولێر 2 ئافره‌تی ده‌ستگیر كرد، كه بڕێكی زۆر پاره‌یان له بازاڕێكی هه‌ولێر دزیبوو.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له دوكانێك 2 ئافره‌ت بڕی (5300) دۆلاری ئه‌مریكیان دزی بوو له نێو بازارێكی شاری هه‌ولێر، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن پۆلیسی فریاكه‌وتن ئافره‌ته‌كان ده‌ستگیركران و دواتر ڕاده‌ستی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوه‌ڕاست كران.
راشیگه‌یاند: ئافره‌ته‌كان به‌ناوه‌كانی (ر.م.م) ته‌مه‌ن (24) ساڵ، هه‌روه‌ها (و.ع)، ته‌مه‌ن (34) ساڵ.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخرا و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.