بهرێز مەسعود بارزانی، لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا رەسووڵ و فارووقی مەلا مستەفا کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکەزایان
دەقی پەیامەکە
بەڕێزان پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا ڕەسووڵ
کاک فارووق مەلا مستەفا
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکەزای بەڕێزتان، نووسهر و رۆشنبیر، دانا جهلال موفتی - مان پێگەییشت، لەم بۆنە خەمناکەدا
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خانەوادە و کەسوکارتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کاک دانا بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و ئۆقرەییش بەهەموو لایەک ببەخشێت
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.