به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، ڕۆژى سێشه‌ممه 24ى نیسانى 2018 دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا به‌ڵێنیان دا به‌دواى پێوانه‌یه‌كى به‌هێزدا بگه‌ڕێن تا ئێران له خۆبگرێت، به‌ڵام تره‌مپ پابه‌ند نییه له مانه‌وه‌ى له رێككه‌وتنه ناوه‌كیه‌كه‌ى 2015 له‌گه‌ڵ تاران و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى له ئێران كرد ئه‌گه‌ر په‌ره به به‌رنامه‌ى ناوه‌كیى بدات.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئیمانویل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، لێدوانێكى توندى دژ به ڕێككه‌وتنه ناوه‌كیه‌كه‌ى نێوان ئێران و وڵاته زلهێزه‌كان و تیایدا باسى ئه‌وه‌ى كرد كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه خزمه‌ت به جیهان ناكات و رێگرى له به‌رزبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى تاران له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناكات یان رێگرى له به‌رنامه‌ى مووشه‌كى بالیستى نه‌كردووه، تره‌مپ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی به شێتێ ناوبرد و وتی ترسناك و نا مه‌قووله .
هه‌روه‌ها وتیشی ئه‌م ڕێككه‌وتنه مامه‌ڵه‌یه‌كه له بناغه‌دا ڕزیوه و ڕێككه‌وتنێكى خراپه و تێك ده‌چێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوا مۆڵه‌تى بڕیاردان له‌سه‌ر سزاى ئێران نزیكبۆته‌وه، كه بڕیاره له 12ى ئایارى 2018، دۆنالد تره‌مپ بڕیارى كۆتایى له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ى سزاى ئابووریى به‌سه‌ر تاران بدات.
ماكرۆن وتى له‌گه‌ڵ تره‌مپ گفتوگۆم كردووه ده‌رباره‌ى "ڕێككه‌وتنێكى نوێ" كه تیایدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانى ئه‌وروپا باس له چاره‌سه‌ریى مه‌ترسییه‌كان بكه‌ن ده‌رباره‌ى ئێران له ده‌ره‌وه‌ى به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ى.
جێی ئاماژه‌یه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا به سه‌ردانێكى 3 ڕۆژه‌ى چووه‌ته ئه‌مریكا به مه‌به‌ستى هه‌وڵدانێك بۆ ڕزگاری كردن له ڕێككه‌وتنه ناوه‌كیه‌كه‌ى نێوان ئێران و وڵاتانى زلهێز كه له‌لایه‌ن زۆرێك له ڕۆژهه‌ڵاتیان ڕێككه‌وتنه‌كه به هیوایه‌كى باشی ده‌بینن كه ڕێگرتنه له به‌ده‌ستهێنانى ئێران بۆ بۆمبى ئه‌تۆمى و ده‌ستبه‌ردارى دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمى.
وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.