وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌مریكا و توركیا له‌باره‌ی نه‌خشه رێگاكان گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی و كێشه‌ی زۆریش تایبه‌تی له‌سه‌ر بوونی په‌كه‌كه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته هه‌یه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی بارگرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا رایگه‌یاند: له‌باره‌ی نه‌خشه رێگاكان گه‌یشتینه لێكتێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی، چاوه‌ڕێی په‌سندكردنی ئێمه‌ن، هیچ شتێك نییه كه ههڵپهسێردرابێت، به‌ڵام بابه‌تگه‌لێك هه‌ن كه چاوه‌ڕوانی ده‌ستبه‌كاربوونی پۆمپیۆ ده‌كه‌ین تا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه ئهمریكیییهكانیش ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی گفتوگۆ ده‌كه‌ن. به‌ڵام دوای هاووڕابوونی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت پێویسته بڕیاره‌كان بچنه واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
گوتیشی: كێشه‌ی زۆر له نێوان ئه‌مریكا و توركیا به تایبه‌تی له‌سه‌ر په‌كه‌كه بوونی هه‌یه و به‌پێویستیشی زانی كه به زووترین كات نه‌خشه‌رێگای پرسی سووریا بخرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.