سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نیازیان نییه سوریا به‌جى بهێڵین.
ئه‌مڕۆ 24ى نیسانى 2018 سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا، له لێدوانێكى بۆ ڕۆژنامه‌نوسان له په‌كینی پایته‌ختى چین رایگه‌یاند: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان نیازیان وابوو سوریا به‌جێ بهێڵن سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش واشنتۆن وتبوى كه پلانێكى وه‌هایان هه‌بووه.
به پێى هه‌واڵێكى رویته‌رز، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا سێرگى لاڤرۆف لێدوانێكى داوه له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین وانغ یى، كۆنگره‌كه ڕۆژى سێشه‌ممه 24ى نیسان، له دیاۆیوتاى كۆشكى میواندارى له په‌كینی پایته‌ختى چین به‌ڕیوه‌چووه.
لاڤرۆڤ له قسه‌كانى بۆ ڕۆژنامه‌نوسان هیواى خواست هاوپه‌یمانان له هاوكارى كردن و یه‌كلایى كردنه‌وه و جێگیربوونهوهى ره‌وشى سوریا ڕوونتر بن.
جێى ئاماژه‌یه ڕۆژى دووشه‌ممه 23ى نیسانى 2018، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى ئه‌ندام له گروپى (G7) له شارى تۆرۆنتۆى كه‌نه‌دا كۆبوونه‌وه و ڕه‌فتاره‌كانى ڕوسیایان بۆ دروستكردنى ناسه‌قامگیرى له وڵاتانى دیكه‌دا ئیدانه كرد.
وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.