سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، حكوومه‌تی به‌غدا مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی نارد.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكرد، ته‌واوی ئه‌و بڕه پاره‌یه گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان، كه پێویسته مانگانه حكوومه‌تی عێراق وه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات، كه بڕه‌كه‌ی 317 ملیار دیناره.
حكومه‌تی عیراق ئه‌و بڕه پاره‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد كه وه‌كو پشكی هه‌رێم دیاریكردووه.
له 19ی ئازاری مانگی رابردووش‌دا حكومه‌تی عیراق بڕی 317 ملیار و 540 ملیۆن و 465 هه‌زار دیناری بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه نارد و دواتر له‌لایه‌ن لقی بانكی مه‌ركه‌زی له هه‌ولێر پاره‌كه راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كرا.
دواتریش وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌كرد، له‌و بڕه پاره‌ی حكومه‌تی عیراق ناردویه‌تی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تریش دابه‌شده‌كه‌ین، چونكه بڕی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ پاشه‌كه‌وت 900 ملیار دیناره به‌ڵام حكومه‌تی عیراق 317 ملیار دیناری ناردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.