خانمه گۆرانیبێژی دانیشتووی وڵاتی دانیمارك " ژیلیا " گۆرانییه‌كی خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد " دڵنیا ره‌زازی " ده‌ڵێته‌وه .
ژیلیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئه‌وه ئاشكراده‌كات كه پێش ئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه بڵێته‌وه ، ره‌زامه‌ندی گۆرانییه‌كه‌ی له خاوه‌نه‌كه‌ی " دڵنیا ره‌زازی " وه‌رگرتووه .
گۆرانی " دووری تۆ " ناوی ئه‌و گۆرانییه‌یه كه كاتی خۆی گۆرانیبێژ " دڵنیا ره‌زازی " بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند " مه‌رزیه فه‌ریقی " گوتوویه‌تی و له ئێستادا گۆرانیبێژ " ژیلیا " دووباره‌ی كردۆته‌وه .
جێی باسه ئه‌م گۆرانییه كاتی خۆی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر باشی به دوای خۆیدا هێنا و رۆل بینینی " دڵنیا " ش وه‌ك ئه‌كته‌رێك له ناو كلیپه‌كه ببوه جێگای سه‌رنجی خه‌ڵك .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.