گۆرانیبێژی میللی كورد " ره‌سوولی نادری " تازه‌ترین وێنه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت باری ته‌ندروستی زۆر ناجێگیره .
هونه‌ردۆستێكی شاری هه‌ولێر به ناوی " تاهیر كرمانج " له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا نوێترین وێنه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی شاری مه‌هابادی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه ، زۆر به داخه‌وه له بارێكی ته‌ندروستی ناجێگیردایه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده میللییه سه‌رباری ئه‌وه‌ی وه‌ك حه‌یرانبێژێك ناسراوه ، وه‌ك به‌ندبێژێك و گۆرانیبێژێكی فۆلكلۆری ناوچه‌ی موكریان ، هه‌روه‌ها وه‌ك كه‌سێكی داهێنه‌ر و قسه خۆش زۆر شتی له‌سه‌ر تۆماركراوه .
هونه‌رمه‌ندی شاری مه‌هاباد " ره‌سولی نادری " ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت به هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی دوچاری هاتووه ، نه‌یتوانییوه هیچ به‌رهه‌مێكی تازه تۆمار بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.