دواى داگیركردنى له لایهن توركیاوه، ماوهى چهند رۆژێكه پرۆسهى تهعریب و گواستنهوهى عهرهبهكان بۆ عهفرین دهستى پێكردووه و له ماوهى دوو رۆژى رابردوودا هەزار و 500 ئاوارەی عەرەب بە پاس گواستراونەتەوە سەنتەری عەفرین و ناوچەکانی دەوروبەری، بۆ ئەوەی لە جێی كوردان نیشتەجێ بکرێن.
بەگوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان لە رۆژانی رابردوودا بازگەکانی حکومەتی سووریا لە باشووری عەفرین رێگەیان نهداوه خەڵکی رەسەنی عەفرین بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان. بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، ئێستا زیاتر لە 137 هەزار کەس لە دانیشتووانی عەفرین لە ناوچەکانی ژێرستی سوپای سووریادا ئاوارەن.
ئاوارە عەرەبەکان، خەڵکی غوتە و ناوچەکانی دیکەن و لە هەرێمی عەفرین بڵاودەكرێنهوهو تیمهكانى پێشوازیکردن بۆ دابنیکردنی ماڵ و پێشکەشکردنی هاوکارییە پێویستەکان بۆ نیشتەجێبوونیان ئامادهكراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.