سه‌رچاوه‌كانى هه‌وال له سووریا بلاویان كرده‌وه، كه رژێمی سووریا بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد چاوەڕێی رێککەوتن ده‌كات لەگەڵ داعش و گروپه چه‌كداره‌كانى تر، بۆ چۆڵکردنی هه‌ندێ ناوچە و کۆنتڕۆلکردنەوەی هەموو ناوچەکانی دەوروبەری دیمەش لەلایەن سووپای رژێمی سووریاوە.
ماوه‌ى چەند مانگه رژێمی سووریا و گرووپە توندڕەوە جیاوازەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، کە لەدوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە دەستیان بەسەر ئەو ناوچانەدا گرتووە، دەستیان بە رێککەوتن كردوه، بۆ چۆڵکردنی ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق و رادەستکردنەوەیان بە رژێمی سووریا.
پێشتر بەچاودێریی رووسیا چه‌ندین رێككه‌وتن بۆ چۆلكردنى ناوچه‌كانى نزیك دیمه‌شق له لایه‌ك گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه له‌گه‌ل رژێمى سووریا واژۆ کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.