Erbil 18°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 05:43

ئه‌ستێره‌یه‌کى پێشووى ئه‌رژه‌نتین داوا له‌میسى ده‌کات یاری بۆ بارسێلۆنا نه‌کات

داوا ده‌كات په‌یوه‌ست بێت به‌هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتینه‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئۆسكار رۆجێرى یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین كه‌له‌سالى 1986 وه‌ یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى كردووه‌ ، داوا له‌ئه‌ستێره‌ى ئێستاى ئه‌رژه‌نتین لیۆنێل میسى ده‌كات ، كه‌چیتر یاری بۆ یانه‌كه‌ى ئه‌نجام نه‌دات ، ناوبراو ڕونى كردوه‌ته‌وه‌ بارسێلۆنا لالیگاى یه‌كلا كردووه‌ته‌وه‌ ، له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان  كراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ، بۆیه‌ له‌سه‌رمیسى پێویسته‌ پشوویه‌ك به‌خۆی بدات له‌پێناو ئاماده‌باشى یه‌كى باش بۆ یاریه‌كانى له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین  له‌به‌شداریان له‌مۆندیال ڕووسیا كه‌نزیكه‌ 65 ڕۆژ ماوه‌ بۆ ئه‌م بۆنه‌ وه‌رزشیه‌ .
ئه‌ستێره‌كه‌ى پێشووى ئه‌رژه‌نتین هیوا ده‌خوازێت لیۆنێل میسى و یاریزانانى دیكه‌ى ئه‌رژه‌نتین بتوانن له‌مۆندیال ئاستێكى به‌رز نیشان بده‌ن و ژماره‌یه‌كى دیار بن له‌یاریه‌كانیان به‌ئامانجێك بتوانن ڕكابه‌ر بن له‌سه‌ر نازناوى جامى جیهانى 2018 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.