به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له هه‌ندێك كات ده‌بێته هه‌وری ته‌واو.
له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، سبه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا، خێرایی با چالاك ده‌بێت و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆڵێكی سووك هه‌یه و به‌گشتی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له‌هه‌ندێك شوێن ده‌بێته هه‌وری ته‌واو و ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه مه‌ودای بینین نۆ كیلۆمه‌تر ده‌بێت له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.