ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە هاووڵاتییه‌ك لە قەزای کەلاربه هۆى رووداوێكى كاره‌ساتبار گیانى له‌ده‌ست دا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ى كه‌لار به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند ئه‌مرۆ هاووڵاتیه‌كى قه‌زاى كه‌لار به ناوى ئه‌حمه‌د عه‌لى محه‌مه‌د له كاتى گۆڕنى تایه‌ى بارهه‌ڵگر بۆدى بارهه‌ڵگره‌كه به‌سه‌ریدا ده‌كه‌وێت و ده‌ست به جێ گیان له ده‌ست ده‌دات
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه رائیدى مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قه‌دورى به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى قه‌زاى كه‌لار رایگه‌یاند به ووته‌ى چه‌ند شات حالێك ئه‌و هاووڵاتییه ویستوویه‌تى تایه‌ى بارهه‌ڵگرێك بگۆرێت ،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نیوه‌ى له‌شى بردۆته ژێر بارهه‌ڵگره‌كه به‌ڵام له‌و ساته‌دا بۆدى بارهه‌ڵگره‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و سه‌رى ئه‌و هاووڵاتییه ده‌كه‌وێته نێوان تایه‌كان و بۆدى بارهه‌ڵگره كه به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ست به‌جێ ناوبراو گیان له ده‌ستت ده‌دات
شاینى باسه ئه‌حمه‌د عه‌لى محه‌مه‌د له دایك بووى 1985 گه‌ره‌كى بنگردى قه‌زاى كه‌لاره له نیوان رێگه‌ى كه‌لار و ناحییه‌ى رزگارى دوكانى هه‌بووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.