سەرۆكی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی دووپاتی كردەوە كە تیمی پشكنەرانی رێكخراوەكە كە گەیشتبوونە شاری دۆمای سووریا بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە ئەگەری روودانی هێرشە كیمیاییەكەی حەوتی ئەم مانگە، لە كاتی چوونە ناو شارەكە دووچاری تەقەلێكردن و تەقینەوە هاتنەوە ، سهرهنجام بەرەو دیمەشق پاشەكشەیان كرد.
ئەحمەد ئۆزمجۆ، سەرۆكی رێكخراوەكە ئەمڕۆ چوارشەممه لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە تیمێكی رێكخراوەكە بەرەو دیمەشق پاشەكشەیان كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی دووچاری تەقەلێكردن و روودانی تەقینەوە هاتنەوە لەكاتی چوونیان بۆ ناو شاری دۆما و دووپاتی كردەوە كە لە سایەی ئەو مەترسییەدا نازانن كەی دهچنه ناو شارەكەوە.
رووداوەی تەقەكردن لە تیمی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی دوێنێ سێشەممه بووە و بەو هۆیەشەوە ئەوان لێكۆڵینەوەیان لە هێرشە كیمیاییەكەی سووریا دوا خستووە كە بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممه بچنە ناو شارەكە و سەردانی شوێنی هێرشەكە بكەن كە دەیان كەس بەو هۆیەوە لە حەوتی ئەم مانگەدا كوژران و بووە هۆی وەڵامدانەوەی ئەمەریكا و بەریتانیا و فڕەنسا بە مووشەكبارانكردنی ئامانجەكانی سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.