Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 01:38

به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاى هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکا بەنهێنی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور کۆبووەتەوە

تره‌مپ: به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون
کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاى هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا (سى ئاى ئه‌ى) به‌ سه‌ردانێكی نهێنی چووه‌ته‌ كۆریای باكوور و چاوی به‌ كیم جونگ ئون، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كه‌وتووه‌.

به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی به‌ ڕۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ی مایك پۆمپیۆ، كاندید بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا "له‌ پشووی جه‌ژنی قیامه‌ بووه‌"

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، سه‌ردانه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆى لوتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم جونگ بووه‌، كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ مانگى ئاینده‌ ئه‌نجامبدرێت.

به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی كه‌ نه‌یانویستووه‌ ناوی خۆیان ئاشكرابكه‌ن، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ "ئه‌و سه‌ردانه‌ له‌لایه‌ن سوه‌ هون، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری كۆریای باشور، له‌گه‌ڵ كیم یونج چۆل هاوتاكه‌ى له‌ كۆریای باكوور رێكخراوه‌".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند" به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور، گوتیشی هێشتا بڕیارێكی روون سه‌باره‌ت به‌ كاتەكە نەدراوە، كە پێدەچێت لە مانگی حوزه‌یراندا ئه‌نجام بدرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.