Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:49

به‌ ڤیدیۆ...که‌ژێ هاوتا گۆرانیه‌کی مامی ده‌ڵێته‌وه‌

له‌ ساڵی 2008 ه‌وه‌ هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری تازه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ .
کوردستان TV
100%


دوای ده‌رنه‌كه‌وتنی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد " كه‌ژێ هاوتا " به‌ وتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی مامی له‌ تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ .

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17/4/2018 ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی داناوه‌ و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ گۆرانییه‌كی " زیاد ئه‌سعه‌د "ی مامی به‌ ناوی " پێی بڵێن " ده‌ڵێته‌وه‌ و نووسویه‌تی خۆشم ده‌وێی مامه‌ .

كه‌ژی هاوتا كچی گۆرانیبێژ " هاوتا ئه‌سعه‌د " ه‌ خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییه‌ ، ماوه‌یه‌كی زۆر بێده‌گه‌و له‌ ساڵی 2008 ه‌وه‌ هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری تازه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.