نیاز وایه، خاتوونی گۆرانیبێژی كورد دینا، یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانیی خۆی كه به ناوی (شای وڵات)ه، بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌لبوومه‌كه‌ی خاتوونی گۆرانیبێژی كورد دینا له 8 تراكی گۆرانی پێك ھاتووه، ھه‌ڵكه‌وت زاھیر، ئاوازدانه‌ری كورد ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كان ئاماده كردووه، ھه‌روه‌ھا یه‌كێك له تراكه‌كان گۆرانییه‌كی عه‌ره‌بییه به ناوی (یا زین)، بڕیاره له مانگی داھاتوودا، ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه گۆرانییه‌كی ئایینیش به بۆنه‌ی ھاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، بڵاو بكاته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.