به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، 2 به‌رپرسی باڵای ئه‌و حیزبه به هۆكاری خیانه‌تكردن و كار كردن بۆ حیزبێكی تر له ریزه‌كانی یه‌كێتی دوورخرانه‌وه و پله‌و پۆسته‌كانیان لێسه‌ندرایه‌وه
"دڵشاد عه‌بدوره‌حمان" راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به بڕیارێكی فه‌رمی بڕیار له‌سه‌ردراوی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا بریاری دوورخستنه‌وه‌ی له ریزه‌كانی یه‌كێتی دراوه.
پێشتر ناوبراو وه‌زیری په‌روه‌رده بووه له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی و چه‌ندان پله‌و پۆستی باڵای له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه له ساڵانی ڕابردوودا پێسپێردراوه.
"دانا نه‌قی" یه‌كێكی تره له دوورخراوه‌كان له ریزه‌كانی یه‌كێتی و له پۆستی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی مه‌كته‌ب له سكرتارییه‌تی كاروباری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، كه ئه‌ویش به هۆكاری پاڵپشتی و په‌یوه‌ندی كردن به لایه‌نێكی تره‌وه له ریزه‌كانی یه‌كێتی دوورخراوه‌ته‌وه
شایه‌نی باسه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له دواكۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی بڕیاریدا به‌دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كادیر و كاربه‌ده‌سته‌كانی ناو یه‌كێتی كه كار بۆ لایه‌نێكی تری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مووچه‌و ماڵ و مڵكی یه‌كێتی لێیان و بڕینی مووچه‌كانیان، ئه‌وه له ئاست ئه‌و كادیرانه‌ی كه له خواره‌وه‌ی پله‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تین، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش ئه‌گه‌ر كار بۆ لایه‌ن و لیستێكی تر بكه‌ن تا به‌ستنی كۆنگره سڕ ده‌كرێن.
هاوكات "ئاڵا تاڵه‌بانی" ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه و كاندیدی ژماره 5 له‌سه‌ر لیستی "هاوپه‌یمانی به‌غدا"، له دوای بڕیاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كادیر‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی یه‌كێتی كه كار بۆ لایه‌نێكی تر ده‌كه‌ن، هه‌م له ئه‌ركی به‌رپرسیاریه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌و هه‌م كاندیده له‌سه‌ر لیستێكی جیاواز له یه‌كێتی و غه‌یره كورد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.