Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 16:56

هێلیکۆپته‌رێکی کۆمپانیای نه‌وتی ئێران که‌وته‌ خواره‌وه‌

له‌ نزیك دوورگه‌ی لاوان سه‌ر به‌ پارێزگای هورمزگان
کوردستان TV
100%

هێلیكۆپته‌رێكی كۆمپانیای نه‌وتی ئێران له‌ نزیك دوورگه‌ی لاوان له‌ ناوچه‌ی كه‌نداو باشووری رۆژئاوا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی ئێران، هێلیكۆپته‌رێكی كۆمپانیای نه‌وتی ئێران له‌ نزیك دوورگه‌ی لاوان سه‌ر به‌ پارێزگای هورمزگان باشووری رۆژئاوای ئێران كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌شدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون و گه‌ڕان به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌یان به‌رده‌وامه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ له‌ میانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشێكدا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و له‌و چوار كه‌سه‌ی تیایدا بوون، نه‌خۆشه‌كه‌ و كارمه‌نده‌كه‌ی ته‌ندروستی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی بێسه‌روشوێنن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.