Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:44

فۆتۆگرافه‌رێکی کورد وێنه‌کانی ریفراندوم له‌ سوێسرا نمایش ده‌کات

وێنه‌كان سه‌ره‌نجی ئاماده‌بووانی ڕاكێشا
کوردستان TV
#7
100%

له‌ شاری جنێڤی سوێسرا فۆتوگرافه‌رێكی ناوداری جیهانی پێشانگایه‌ك ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و وێنانه‌ی له‌م پێشانگایه‌ نمایشكراون وێنه‌كانی كاتی ئه‌نجام دانی ریفراندومی گه‌لی كوردستان بون كه‌ له‌ سالی رابردو به‌ زومی كامێرای فۆتوگرافه‌ر (دیمیر سونمیز) گیرابون

ناوبراو وێنه‌گرێكی ناوداره‌ و به‌ ره‌گه‌ز كورده‌ كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی ئیداری حكومه‌تی جنێڤ و دوستانی ناوبراوو روژنامه‌نوسی كورد ( ئازاد گوله‌یی ) ئاماده‌ببون و ئه‌م پێشانگه‌یه‌ بو ماوه‌ی 2 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت وێنه‌كانی "دیمیر" سه‌ره‌نجی ئاماده‌بووانی ڕاكێشا كه‌ چون گه‌لێك وه‌كو گه‌لی كورد تینوی ئازادی و سه‌ربه‌خویی كوردستانه‌.

له‌ په‌راوێزی كردنه‌وه‌ی  پێشه‌نگاكه‌شدا  كچێكی په‌نابه‌ری مه‌خمور  چه‌نج تابلۆیه‌كی خۆی نمایش كرد.

refrandomrefrandom photophoto refrandom

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.