Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:40

ته‌رمی‌ ژنێک له‌ سلێمانی‌ له‌ ماڵه‌که‌ی‌ خۆیدا دۆزرایه‌وه‌

له‌گه‌ڕه‌كی‌ زه‌رگه‌ته‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند:ته‌رمی ئافره‌تێك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه‌ و باسی له‌ هۆكاری مردنه‌كه‌ی نه‌كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئێواره‌ی دوێنێ 17-4-2018، ته‌رمی‌ ژنێك له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ زه‌رگه‌ته‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دۆزرایه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: له‌لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانیدا ده‌ركه‌وتووه‌، ژنه‌كه‌ ناوی‌ (ش، ر، ئـ)و له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 1978، له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیارییه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌روداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.