كوردانی تاراوگه به تایبه‌ت چینی رۆشنبیر و قه‌له‌م به‌ده‌ستان به‌رده‌وامن له خه‌بات و كار‌و چالاكییه‌كانیان ، تا ئێستا جگه له به‌رهه‌مهێنانی ده‌یان و سه‌دان كتێبی به پێز له بواره‌كانی زمانه‌وانی و كلتوور و زانست ، به ده‌یان و سه‌دان كۆر و كۆبوونه‌وه و توێژینه‌وه و لێكۆلێنه‌وه‌یان بۆ پیشاندانی گه‌له‌كه‌مان وه‌ك گه‌لێكی زیندوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌نجامداوه .
نووسه‌ر و توێژه‌ر " شه‌هلا ده‌باغ " نموونه‌یه‌كی زیندووی كوردانی تاراوگه‌یه كه تا ئێستا به ده‌ست و قه‌له‌مه ره‌نگینه‌كه‌ی چه‌ندین به‌رهه‌می جۆراو جۆری به پێز له بواره‌كانی رۆشنبیری و زمان و كلتووری خستۆته به‌ر دیدی رۆشنبیان و كتێبخانه‌ی كوردی پێ ده‌ڵه‌مه‌ند كردووه .
دوایین كار‌و چالاكی ئه‌م خانمه نووسه‌ره بریتییه له ئه‌نجامدان و رێكخستنی سیمینارێك كه" باسێكه له‌سه‌ر شاعیران و بیری نه‌ته‌وه‌یی و راوه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران " له كتێبخانه‌ی كوردی له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته ، له رۆژی یه‌كشه‌مه 29 ی ئه‌پریلی 2018 له كاتژمێر ( 1300 بۆ 1500 ) به‌رێوه‌ده‌چێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.