دوای داگیركردنی شاری عه‌فرین له لایه‌ن سوپای توركیا ، گۆرانیبێژی ناسراوی توركیا و به ره‌گه‌ز كورد " ئیبراهیم تاتلیساز " له ته‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا " ئه‌ردۆگان " به گۆرانییه‌ك پشتیوانی له داگیركردنی عه‌فرین كردوو ، له گۆرانییه‌كه‌دا سه‌ربازانی توركیای به ئازا‌و دلێر ناوبرد .
له دیمانه‌یه‌كدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی " پۆسته " گۆرانیبێژی ناوداری تورك " فه‌ردی ته‌یفوور " پشتیوانی خۆی بۆ گۆرانییه‌كه‌ی تاتلیساز ده‌ربری و رخنهشی له‌و كه‌سانه گرت كه پێیان باش نه‌بووه " ئه‌ردوگان " بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی تورك هونه‌رمه‌ندانی بدووهته سه‌ر سنوور .
ته‌یفوور ئاشكرایده‌كات له زۆربه‌ی وڵاتان هونه‌رمه‌ندان پشتیوانی له سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ،وتیشی ئه‌وان وه‌ك هونه‌رمه‌ند مافی خۆیانه وره‌ی سه‌ربازه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.